یەکەم چاوپێکەوتنی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو لەگەڵ بنەماڵەکەی

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

یەکەم چاوپێکەوتنی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو لەگەڵ بنەماڵەکەیئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی کوردی خەڵکی شاری سنە، پاش دوو حەوتوو لە دەسبەسەری، چاوی بە بنەماڵەکەی کەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەمەزان سوڵتانیان"، پاش دوو حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی، بە ئامادەبوونی مەئموورانی ئیتلاعاتی، چاوی بە بنەماڵەکەی کەوت.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، هەتا ئێستا لە "گرتنی پارێزەر" بێبەری بووە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بەهۆی ئەندامبوونی کوڕەکانی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، بەردەوام لەژێر گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکاندا بووە.

لە لایەکی دیکەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی "ئازاد"ی شاری خۆی، بە ناوی "جەبار دودکانلو"، کوڕی کاووس، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی پشکنینی ماڵی ئەو خوێندکارە، چەند دەستە کلیکی نەخشێندراو بە ئاڵای کوردستانیان دۆزییەوە و دواتر ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

هەتا ئێستا، هێچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو خوێندکارە کوردە، لەبەر دەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت