تۆپبارانی سپای پاسداران، خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی هەرێمی کوردستان گەیاندووە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تۆپبارانی سپای پاسداران، خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی هەرێمی کوردستان گەیاندووەئاژانسی کوردپا: تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان، لە لایەن سپای پاسدارانەوە، خەسارێکی بەرچاوی بە لەوەڕگە و باخاتی خەڵک گەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی "کوردستان ٢٤"، ٦٢٠ هێکتار لە لەوەڕگە، پووش و پاوان و باخاتی ناوچەکانی سیدەکان، بەهۆی تۆپبارانکردنی سپای پاسداران، بە تەواوەتی سووتاون.

ژمارەیەک لە دانیشتووانی ناوچەی سیدەکان، بەهۆی تۆپبارانکردنی ئەو ناوچانە لە لایەن سپای پاسدارانەوە، شوێنی خۆیان چۆڵ کردووە و جووتیاری تەنیا داهاتی ئەوان دێتە ئەژمار کە بەهۆی تۆپبارانەوە خەسارێکی بەرچاوی پێگەیشتووە.

یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەی سیدەکان لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری تەلەفزیۆنی "کوردستان ٢٤" ڕایگەیاندووە: "لە ترسی تۆپبارانکردنی چەند ڕۆژ پێشی ئێران، شوێنی خۆمان بەجێهێشتووە، بەڵام دواتر لە ڕووی ناچاری گەڕاینەتەوە بۆ سەر کاری جووتیاری، کە تەنیا داهاتی ئێمەیە".

"کرمانج عێزەت"، فەرمانداری سۆران، خوازیاری قەرەبووکردنەوەی خەسارەتی هاووڵاتییانی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بوو و ڕایگەیاند: "دەبێ لە ئاستی باڵا داوا لە وڵاتان بکەین کە حکوومەتی ئێران کۆتایی بە زیانگەیاندن بە هەرێمی کوردستان بهێنێت".

ڕۆژی هەینی، ٢١ی پووشپەڕ، سپای پاسداران تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستانی پشتڕاست کردەوە و ئیدعای کردبوو کە مقەڕەکانی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو، سپای پاسداران، شاخ و بەرزاییەکانی سنووریی نێوان "پیرانشار" و "چۆمان" و هەروەها بەرزاییەکانی "سیدەکان" و"بەربەزین" و هەروەها گوندەکانی: "دێرێ، داسنیا، تەلان، بێ قەپوشک، دوستانا"ی بە چڕی تۆپباران کرد.

لەو تۆپبارانەی سپای پاسداراندا، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "زیتوون قادر" گیانی لەدەست دا و هەروەها دوو برای ئەو کچە بە ناوەکانی "سیروان"، تەمەن ٢٣ ساڵ و "ئیسماعیل"، تەمەن ١٤ ساڵ، بەسەختی بریندار بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت