خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی "پەیامی نوور"ی مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی \ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی پەیامی نووری شاری مەهاباد، پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی پەیامی نووری شاری مەهاباد، بە ناوی "سیامەند وسووق ڕاد"، خەڵکی گوندی "بەیرەمـ"ـی ئەو شارە، ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ‌هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی ئەم خوێندکارە کوردە لە شاری مەهاباد و بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "هەتا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو خوێندکارە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەوەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێئاکام ماوەتەوە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆ و هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم خوێندکارە، زانیارییەکی ورد و دروست لەبەر دەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت