لاوێکی کورد بەهۆی بێکارییەوە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی کورد بەهۆی بێکارییەوە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردائاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد، بەهۆی دەستکورتی و بێکارییەوە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، لاوێکی کوردی خەڵکی کامیاران و دانیشتووی ئیسفەهان، بە ناوی "سامان باجەلانی"، کوڕی شاتر یارئەحمەد، تەمەن ٢٨ ساڵ، بەهۆی بێکاری و دەستکورتی، لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەک لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە ناوبراو خێزاندار و خاوەن دوو منداڵیشە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موختار قەوامی زروان"، کوڕی عەبدولقادر، خەڵکی گەڕەکی "کانی‌ کووزەڵە"ی شاری سنە، بەهۆی دەستکورتی و هەژاری، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە وتوویەتی: "ناوبراو کە کرێکار بووە، خێزاندار و خاوەن کچێکی تەمەن چوار ساڵانە".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت