هاووڵاتییەکی خەڵکی مەرگەوەڕ، ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەرگەوەڕ، ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرائاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیبوونەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد بە ناوی "مەجید تیباش"، کوڕی خالید، خەڵکی گوندی "دزەی" مەڕگەوەڕی ورمێ، ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی پووشپەڕ، لە لایەن مەئموورانی دەزگای قەزایی دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیبوونەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ گواسترایەوە.

مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، لقی سێی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە سەرۆکایەتیی "نەجەفی"، "مەجید تیباشـ"ـی بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری، بە تۆمەتی "ئەندامبوون و چالاکیی تەبلیغی لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، مەحکووم کردبوو.

ناوبراو سەبارەت بەو حوکمە، ناڕەزایەتیی دەربڕێبوو و ئەم حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ کەم کرایەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ساڵی ٩٧، "مەجید تیباش" پاش تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکەی، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ئەو لاوە کوردە، ٥ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، دەسبەسەر کرا.

لەم پەیوەندییەدا، ساڵی ٩١ی هەتاوی، ئەم لاوە کوردە لەسەر بڕیاری حیراسەتی زانکۆی عیلمی- کاربوردیی شاری ورمێ، بەهۆی ئەوەیکە لەسەر لەبتابەکەی وێنەی ئاڵای کوردستانی دانابوو و هەروەها ئەو وێنەیەی لە کۆنفڕانسێکی زانستیدا لەسەر پرۆژکتور پێشان دابوو، لە درێژەدان بە خوێندن بێبەری کرا.

هەروەها ساڵی ٩٢ی هەتاوی، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ماوەیەک لە گرتنگە ئازاد کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت