ئەندامێکی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز، بۆ ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئەندامێکی شاخەوانیی \ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە ئەندامانی دەسبەسەرکراوی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی شاری سەقز، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، "فایەق یووسفی"، ئەندامی دەسبەسەرکراوی گرووپی شاخەوانیی هەڵۆی شاری سەقز، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، گواسترایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش گواستنەوەی ئەو ئەندامەی گرووپی شاخەوانیی هەڵۆ، هەر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەدا ڕاگیراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاشکرای کرد کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی "فایەق یووسفی" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، هێزە ئیتلاعاتییەکان ڕایانگەیاندووە هەتا کاتی تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، ناتوانین هیچ وڵامێکتان پێ بدەینەوە.

لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ١٧ و ١٨ی پووشپەڕی حەوتووی ڕابردوو، هێزە ئیتلاعاتییەکان، سێ کەس لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی شاری سەقزیان بە ناوەکانی "فایەق یووسفی، بەهمەن گوڵاڵی و هادی محەممەدزادە"، دەسبەسەر کرد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت