ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووەئاژانسی کوردپا: بەردەوامیی لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لە لایەن بەرپرسانی زیندانەکانی ورمێ و مەهاباد، نیگەرانیی چاوەدێرانی سیاسی و مافی مرۆڤیی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سیشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی دیکە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، ژنە هاووڵاتییەک لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباددا، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، لە سێدارە درا.

شوناسی ئەو ژنە بە ناوی "مەلیحە ساڵحی"، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری "میاندواو"، ڕاگەیەندراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە: "لەسێدارەدانی ئەو ژنە هاووڵاتییە، لەژێر چاوەدێریی توندی ئەمنییەتیدا بووە، هەتا زیندانییانی دیکە ئاگاداری لەسێدارەدانی ئەو ژنە نەبن".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها زیادی کردووە: "ئەگەری زۆرە لەسێدارەدانی مەلیحە ساڵحی، ئەمنییەتی بووبێت".

لەم پەیوەندییەدا، لە ماوەی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، ٢٥ و ٢٦ی پووشپەڕ، ٦ هاووڵاتیی دیکە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، بە تۆمەتی "ماددەی سڕکەر و کوشتنی بەئەنقەست"، لە سێدارە دران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت