تەقینەوەی مین، قرتاندنی قولاپەی پێی فەرمانبەرێکی لێکەوتەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقینەوەی مین، قرتاندنی قولاپەی پێی فەرمانبەرێکی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی "میمک" لە پارێزگای ئیلام، فەرمانبەرێک بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان، ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی "کوژراو و بێسەروشوێنەکان" لە ئێران، بە ناوی "یەعقووب حاجی پوور"، بریندار بوو.

ئەو ڕووداوە لە بەرزاییەکانی "کەلە قەندی" لە نزیک پایگای "دراجی" لە ناوچەی سنووریی پارێزگای ئیلام ڕووی داوە و ئەو فەرمانبەرە تەمەنی ٤٩ ساڵە.

بە وتەی "حوسێن ئەحمەد نیاز"، ١٦ ملیۆن مینی پووچەڵنەکراو لە ئێراندا بوونی هەیە و زۆربەی مینە چێندراو و هەڵنەگیراوەکان، لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام و خووزستاندایە، کە ئەمەش پانتایی جوغرافیایەکی زۆری لە خۆ گرتووە.

بە وتەی ئەو پارێزەرە کوردە، زۆربەی مینە چێندراوەکان، لە شوێنە نیزامییەکان چێندراون و هەتا ئێستا کۆ نەکراونەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت