ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕۆمانی \ئاژانسی کوردپا: بەهۆی سانسۆرکردنی وشەی "کوردستان" لە بازاڕەکانی تورکیا، ڕۆمانێکی "پاولۆ کۆیلۆ" کۆکرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، کتێبێک نە لەبەر هەبوونی ناوی "کوردستان"، بەڵکوو لەبەر دەرهێنان و گۆڕینی وشەی "کوردستان"، لە بازاڕەکانی تورکیادا کۆ کرایەوە.

پاش بڵاوبوونەوەی چاپی تورکیی ڕۆمانی "١١ خوولەکـ"ـی نووسەری جیهانی "پاولۆ کۆیلۆ"، لە لایەن وەشانخانەی "جانـ"ـەوە، سەرنج درا کە دەستکاریی پارەگرافێک کراوە و وشەی "ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست" خراوەتە شوێن وشەی "کوردستان".

ئەم ڕەفتارە ناڕەزایی زۆری خوێنەرانی لێکەوتەوە و هەواڵەکە بەخێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تەشەنەی کرد.

دوای بڵاوبوونەوەی گوڕینی وشەی "کوردستان" لەو کتێبەدا، "جان ئۆیز"، بەڕێوەبەری گشتیی وەشانخانەی "جان"، لە ڕێی تویتێرەوە ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆوە دووشەممە، دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی کتێبەکە لە بازاڕەکاندا و بەڵێنیی داوە لە نزیکترین کاتدا بە هەبوونی ناوی "کوردستان" تێیدا، دووبارە چاپ بکرێتەوە.

پارەگرافی مایەی باس لە چاپە ئینگلیزییەکەدا بەمجۆرەیە: "ئەو (ماریا) چووە ئینتێرنێت کافێیەک و بۆی دەرکەوت کوردەکان خەڵکی کوردستانن، وڵاتێک کە ئێستا لە نێوان عێراق و تورکیادا دابەش کراوە".

هەمان پارەگراف لە چاپە تورکییەکەدا، دەستکاری کراوە بە: "ماریا چووە ئینتێرنێت کافێیەک، نووسرابوو کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دەژین."
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت