چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشتئاژانسی کوردپا: چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری "کەلات" لە پارێزەگای خوراسانی ڕەزەوی، لەژێر گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان و دەزگای قەزایی، بە ناچاری پەڕێوەی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی فەرهەنگیی کورد، بە ناوی "مێهدی گەنجبەخش"، خەڵکی شاری کەلات لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، پاش هەڕەشەی ناوەندە ئیتلاعاتی و قەزاییەکانی حکوومەتی ئێران، زێدی خۆی بەجێهێشت و لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران نیشتەجێیە.

"مێهدی گەنجبەخش"، بۆ پێڕاگەیشتن بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی وەک: "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، تێکدانی بیروڕای گشتیی، پڕوپاگەندە دژی نیزام و بێڕێزی بە ڕێبەری نیزام"، ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە دادگای شاری کەلات، بانگهێشت کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی ٣ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧، سەبارەت بەو تۆمەتانە دەسبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا و شاکیی دۆسیەکەی ناوبراو، وەزارەتی ئیتلاعات بوو.

"مێهدی گەنجبەخش"، ١٨ی سەرماوەزی ساڵی ٩٠، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و هەتا ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، لە گرتنگەی ئیتلاعاتدا لێپرسینەوەی لێکرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو و لە ساڵی ٩١ی هەتاویدا، دوای تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی بە حەسێبکردنی ماوەی دەسبەسەرییەکەی، لە زیندانی "وەکێل ‌ئاوا"ی شاری مەشهەددا، ئازاد کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت