بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە "سایین قەڵا"

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە \ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شاری "سایین قەڵا"، هاووڵاتییەکی کوردی دیکە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی شیری"، کوڕی یەحیا و خەڵکی گوندی "قوزڵوو"ی سەر بە "سایین قەڵا"، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە کوردە پاش دەستبەسەرکردن، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەرلەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی پووشپەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکان، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی "قوزڵوو"ی سەر بە شاری سایین قەڵا و سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "خالد ڕەحیمی"، "عەلی ئیبراهیمی"و "مەحموود قاسمی"، دەستبەسەر کراون.

هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت