چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوان، چوار هاووڵاتیی کوردیان لەم شارە دەسبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی پووشپەڕ، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "گۆران قوربانی"، "فاتێح هوشمەند"، "عەلی ڕەزایی" و "ئومید ساڵحی"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

ئەو چوار هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردن، بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزراون.

"گۆران قوربانی"و "فاتێح هوشمەند" ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانن.

بە وتەی "شاهید عەلەوی"، ڕۆژنامەوان و دانیشتووی واشنتۆن، "گۆران قوربانی" یەکێک لەو کەسانە بووە کە بۆ هەڵوشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی "فەوزیە جەوازی" و "سوغرا خەلیلی"، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا