ئاگردانی لەوەڕگە و پووش و پاوان، لە لایەن فەرمانبەرانی ڕێگاوبانی تیکاب

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئاگردانی لەوەڕگە و پووش و پاوان، لە لایەن فەرمانبەرانی ڕێگاوبانی تیکابئاژانسی کوردپا: بەهۆی ئاگرتێبەردانی لەوەڕگە و پووش و پاوانی یەکێک لە گوندەکانی شاری تیکاب، لە لایەن فەرمانبەرانی ئیدارەی ڕێگاوبانی ئەو شارەوە، زەرەر و زیانێکی زۆر بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، فەرمانبەرانی ئیدارەی ڕێگاوبانی شاری تیکاب، ئاگریان لە لەوەڕگە و پووش و پاوانی گوندی "سارووجە" بەرداوە و ئەو لەوەڕگانە بوونە خۆڵەمێش.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرمانبەرانی ئیدارەی ڕێگاوبانی تیکاب، بەبێ هیچ هۆیەک، ئاگریان لە دوو کێوی گوندی سارووجە بەردا و بوو بەهۆی سووتاندنی لەوەڕگەی ئەو دوو کێوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "ئەگەر بەهاناچوونی خەڵکی ئەو گوندە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نەبوایەت، خەساری زیاتر بە ژینگە و لەوەڕگەی ئەو گوندە دەگەیشت".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها بۆ ئاژانسی کوردپا نووسیوویەتی: "ئیدارەیەک کە بەبێ هیچ هۆکارێک، فەرمانبەرانی بۆ ئاگردانی ژینگە، لەوەڕگە و دارستانی کوردستان هان بدات، ئەوە چ ئیدارەیەکی خزمەتگوزارییە؟! ئەوانە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژانە شایەتی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی کوردستانین بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و خراپیی ڕێگاوبانەکانی کوردستان و ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو ئیدارەیە ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا