ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٤:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئاژانسی کوردپا: ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئەم ڕاگەیاندراوە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە، بەم چەشنەیە:

بۆ ئاگاداریی بیروڕای گشتیی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنین:

١ـ حیزبەکانی پێکهێنەری ناوەندی هاوکاریی، هەموو کات بڕوایان بە چارەسەریی مەسەلەی کورد لە کوردستانی ئێران بە ڕێگای ئاشتیخوازانە و دادپەروەرانە و دیالۆگ هەبووە و هەیە. بەڵام بەداخەوە لە لایەک کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕوای بە چارەسەریی سیاسیی مەسەلەی کورد نەبووە و لە لایەکی دیکەوە ئەزموونی وتووێژەکانی ڕابردووش زیاتر کەش و هەوای بێمتمانەیی دروست کردووە.

٢ـ لەپێناو چارەسەرکردنی ئاشتییانەی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەندێک ناوەند و لایەنی سەربەخۆی نێونەتەوەیی لەگەڵ ناوەندی هاوکاری لە پێوەندیدان. مەبەست لەو پێوەندییانە یارمەتیدان بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسیی ئاشتییانە بۆ مەسەلەی کوردە.

٣ـ هەر کات مەرجەکانی دانوستانێکی جیددی بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات وەدی بێت، بەدڵنیایی ناوەندی هاوکاری ڕای گشتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی لێ ئاگادار دەکاتەوە.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٨
١٤ی جوولای ٢٠١٩
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت