خۆکوژیی کرێکارێک و کچێکی مێرمنداڵ لە شارەکانی کوردستان

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خۆکوژیی کرێکارێک و کچێکی مێرمنداڵ لە شارەکانی کوردستانئاژانسی کوردپا: ڕەوتی خۆکوژییەکان، هەموو چین و توێژەکانی کوردستانی گرتووەتەوە و هەتا ئێستا دەروونناسان و کۆمەڵناسان لە خەسارناساندنی خۆکوژی، دۆش داماون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی ٢١ی پووشپەڕ، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی "قادر"، تەمەن ٦٠ ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی تەپەی شافێعی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کرێکارە کوردە، بەهۆی بێکارییەوە و نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی داهات، خۆی کوشتووە.

لە لایەکی دیکەوە، کچێکی مێرمنداڵ، بە ناوی "هاجەر ئەرووسی"، تەمەن ١٦ ساڵ، کچی فەقێ ڕەسووڵ، خەڵکی گوندی "شەکراوێـ"ـی شاری پیرانشار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە مێرمنداڵە، کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، خۆی کوشت.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری خۆکوژیی "هاجەر ئەرووسی" لەبەر دەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت