زیندانییەکی کورد پاش ماوەی حوکمەکەی، لە زیندان ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیندانییەکی کورد پاش ماوەی حوکمەکەی، لە زیندان ئازاد کرائاژانسی کوردپا: زیندانییەکی کورد لە گرتووخانەی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی زینداییەکی، ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، "جەمشید گوڵئەندام" زیندانیی کورد لە گرتووخانەی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.

ئەو زیندانییە کوردە، لە ماوەی زیندانیبوونیدا، تووشی نەخۆشیی گەدە و چاو بووە و چەندین کەڕەت بەرپرسانی زیندانی شاری مەهاباد، لەگەڵ چارەسەریی پزیشکیی "جەمشید گوڵئەندام"، لە دەرەوەی زیندان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

"جەمشید گوڵئەندام" لە ماوەی ساڵەکانی ٦٩ هەتا ٧٢، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ٩٣، بە تۆمەتی "شەڕ و تێکەڵچوون لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی خۆجێی سپای پاسداران و بریندارکردنی ئەو کەسە، بە "چوار ساڵ زیندان، دانی دییە و لێدانی ٢٥٠ قامچی"، مەحکووم کرا.

مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٤ی هەتاوی، حوکمی لێدانی ٢٥٠ قامچی لە "جەمشید گوڵئەندام"، جێبەجێ کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا