حوکمی زیندانیی هاووڵاتییەکی کورد لەژێر گوشاری ئیتلاعاتدا زیادی کرد

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوکمی زیندانیی هاووڵاتییەکی کورد لەژێر گوشاری ئیتلاعاتدا زیادی کردئاژانسی کوردپا: حوکمی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، لەژێر گوشاری وەزارەتی ئیتلاعات، لە دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێدا، زیادی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حوکمی ٨ مانگ زیندانییەکی کورد بە ناوی "باپیر بەرزە"، کوڕی عوسمان، خەڵکی گوندی "چیانە"ی شاری پیرانشار، لەسەر سکاڵای وەزارەتی ئیتلاعات، لە لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ، دووبارە پێداچوونەوەی پێداکراوە و بۆ چوار ساڵ زیندانی زیاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی "ئەحمەد قەڵاتەڕەشی و سڵێمان محەممەدنژاد"، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری پیرانشار، بە ٢٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران.

بەپێی ئەو حوکمە، "باپیرە بەرزە" بە ٨ مانگ زیندان، "ئەحمەد قەڵاتەڕشی" بە ٥ مانگ و "سڵێمان محەممەدنژاد"، بە یەک ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران.

پاش بڕینەوەی ئەو حوکمە، "باپیرە بەرزە" کوڕی عوسمان، خەڵکی گوندی "چیانە"، بە دانانی بارمتەی ٢٢٠ ملیۆن تمەنی، "ئەحمەد قەڵاتەڕشی" بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن و "سڵێمان محەممەدنژاد"، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی گوندی "گەرگوول"، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تەمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

لە لایەکی دیکەوە، حوکمی زیندانیکردنی دوو هاووڵاتیی دیکەی پیرانشاری بە ناوەکانی "شێرکۆ عەلی‌محەممەدی"، کوڕی ئەحمەد و "کەیوان نژاد ڕەسووڵ"، کوڕی محەممەد، لە دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ، لە ٥ ساڵ زیندان بۆ ٤ ساڵ کەم کرایەوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ئەم سێ هاووڵاتییە کوردەیان، ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی"ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، دەسبەسەر کردبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا