هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشتئاژانسی کوردپا: گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، هونەرمەندێکی کوردی ناچار بە بەجێهێشتنی زێدی خۆی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "کاوە فەتحی"، هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران، لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان، ناچار بە بەجێهێشتنی زێدی خۆی کرا.

ئەو هونەرمەندە کوردە، بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ماوەی ٨ مانگە لە ترسی بانگهێشتکردن و گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری کامیاران، زێدی خۆم بەجێهیشتووە".

ناوبراو هەروەها بە ئاژانسی کوردپای وت: "لە ترسی بانگهێشت و گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان ناچار کرام ڕوو لە وڵاتێکی دراوسێی ئێران بکەم".

ئەو هونەرمەندە کوردە هەروەها زیادی کرد: "زۆربەی گۆرانییەکانم باسی کۆڵبەران، دیاردە و خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای کوردستان بووە".

"کاوە فەتحی" خاوەنی چەند بەرهەمی وەک "کازیوە، سفرەی خاڵیی کۆڵبەران، شێعر و نان" و هەروەها چەند بەرهەمێکی دیکەیە.

له‌ ساڵانی ڕابردوودا، چه‌ندین كه‌س له‌ چالاكانی فه‌رهه‌نگی، خوێندكاری، ژینگه‌پارێزی، مەدەنی، هونەرمەندان و چالاكانی سیاسیی كوردستان، به‌هۆی گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران، ناچار بوون وڵاته‌كه‌یان به‌جێ‏ بهێڵن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا