دوو هاووڵاتیی کورد لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان، گیانیان لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو هاووڵاتیی کورد لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان، گیانیان لەدەست دائاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کورد بەهۆی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە جادەی سەقز- سنەدا، گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢١ی پووشپەڕ، ماشینی کاسبکارێکی کورد بە ناوی "حەسەن ڕەسووڵزادە"، خەڵکی شاری سەقز، لە ئاکامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە جادەی نێوان سەقز- سنەدا، تووشی ڕووداو بوو و بەهۆی پێکدادان لەگەڵ ماشینێکی دیکەدا، هەر دوو شۆفیرەکە گیانیان لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ‌هێزە نیزامییەکان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ، ویستوویانە ماشینی "حەسەن ڕەسووڵزادە" ڕابگرن، کە لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان، ئەم کاسبکارە کوردە، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئەم ڕووداوە لە نزیک گوندی "حوسێن‌ ئاوا" ڕووی داوە.

"حەسەن ڕەسووڵزادە"، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە و لە شوناسی ئەو شۆفیرەکەی دیکە کە گیانی لەدەست داوە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەو ڕووداوەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "ئارمان ڕەحمانپوور" بە سەختی بریندار بووە و لە بێهۆشیی درێژخایەندایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا