دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆئاژانسی کوردپا: لە مانگی پووشپەڕدا بە بەراورد لەگەڵ بەهاری ئەمساڵ، هاووڵاتییانێکی زۆرتر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەسبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی "سەرگیز"ی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە، دەسبەسەر کرا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری شنۆ، شوناسی ئەو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوەی بە ناوی "محەممەد سابیر مووسەوی"، کوڕی سەمەد، ڕاگەیاندووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "هێزە ئیتلاعاتییەکان، محەممەد سابیر مووسەویان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە. ناوبراو پێشتر لە ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە و پاش گەڕانەوە بۆ ئێران، بە ٧ ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو".

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ئەم ٢٢ ڕۆژەی مانگی پووشپەڕدا، ٣٧ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران و ئیتلاعاتەوە، بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەسبەسەر کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا