دەسبەسەر کردنی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵە لە مەهاباد

١٣٩٨/٠٤/٢٢ - ١٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٩:٢٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەر کردنی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵە لە مەهابادئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد بە ناوی ''بێهنام ئەلیاسی"، ٢٤ ساڵە، کوڕی فەتاح و خەڵکی مەهاباد، پاش لێدان و بێڕێزی پێکردن، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم لاوە کوردە شەوی ڕۆژی هەینی، ١٤ی پووشپەڕ، بە بێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانیاری لە چارەنووس، بێ ئەنجام ماوەتەوە.

هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان بۆ ماڵی باوکی ناوبراو بردووە و لە پێش چاوی بنەماڵەکەی دەستیان بە لێدان و ئەشکەنجەی کردووە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو لاوە کوردە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا