هاووڵاتییەکی زیندانی لە زیندانی ورمێ، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٢ - ١٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی زیندانی لە زیندانی ورمێ، گیانی لەدەست دائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەک لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، بەهۆی نەخۆشی و كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسان و خراپبوونی دەزگای شۆکێر، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەهۆی کەمتەرخەمیی بێهداری و بەرپەرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ و بەهۆی پێڕانەگەیشتن و نەبوونی خزمەتگوزاری لە بێهداریی ئەو زیندانەدا، هاووڵاتییەکی زیندانی گیانی لەدەست دا.

"ئەشکان مێهریووش"، شوناسی ئەو زیندانییەیە کە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێدا، بەهۆی "جەڵتەی دڵـ"ـەوە گیانی لەدەست داوە.

دەوترێت پاش ڕەوانەکردنی ئەو زیندانییە بۆ بێهداری و خراپوونی دەزگای شۆکێر، ئەو زیندانییە گیانی لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئێران "هێرانا"، لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە بەرپرسانی زیندانیی ناوەندی شاری ورمێ، گیانلەدەستدانی ئەو زیندانییەیان بۆ "بەکاربردنی زۆری ماددە سڕکەرەکان" گەڕاندووەتەوە و ئەمەش ناڕەزایەتیی "ئەفسەر نیگەهبانـ"ـی ئەو بەندەی لێکەوتووەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا