ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان

١٣٩٨/٠٤/٢٢ - ١٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانئاژانسی کوردپا: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ڕاگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە.

دەقی ئەم ڕاگەیەندراوە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە، بەم چەشنەیە:

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

ناوەند و ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ!

تێکۆشەرانی دێرین، دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان!

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان!


هەروەک ئاگادارن، لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی پووشپەڕدا (١٠ و ١١ی ژووئیە)، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای تۆپخانە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، هێرشێکی کوێرانە و بەربڵاوی کردووەتە سەر ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە ئاکامی ئەم هێرش و بۆردومانانەدا کە ئامانجیان گورزوەشاندن لە بنکە و بارەگا سنوورییەکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بووە، لە لایەکەوە پانتایەکی بەرین لە ڕەز و باخ و پاوانی دانیشتووانی گوندە سنووریەکان سووتاون و ژمارەیەکی زۆر لە ڕەوەند و هەوارچییەکانی باشووری کوردستان ئاوارە بوون و لە لایەکی ترەوە زۆر بەداخەوە کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "زەیتوون قادر" گیانی لەدەست داوە و ژمارەیەک هاووڵاتی و سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە بریندار بوون.

ئێمە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، وێڕای مەحکوومکردنی ئەو سەرەڕۆیی و ملهۆڕییەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، سەرەخۆشی و هاودەردیی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی "زەیتوون قادر" دەردەبڕین و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. لە هەمان کاتدا وێڕای مەحکوومکردنی سیاسەتی دەستێوەردان لە کاروباری هەرێم و پێشێلکردنی سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان، ترس و تۆقاندنی کۆماری ئیسلامی و نانەوەی ئاژاوە و دڵەراوکێ لەنێو دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان، خوازیاری ئەوەین هەموو توانای خۆتان بۆ ڕیسواکردن و لەقاودانی سیاسەتی سەرەڕۆیانە و نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان بخەنەگەڕ و لە ڕێگای جۆراجۆرەوە ئەم سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی مەحکووم و ڕیسوا بکەن.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢١ی پووشپەری ١٣٩٨ی هەتاوی
١٢ی جوولای ٢٠١٩
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا