پێشنوێژی هەینیی ورمێ، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە حیزبە کوردییەکان کرد

١٣٩٨/٠٤/٢٢ - ١٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پێشنوێژی هەینیی ورمێ، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە حیزبە کوردییەکان کردئاژانسی کوردپا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەرەڕای تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور، تۆپبارانکردنی مەقەڕ و بنکەکانی حیزبە کوردییەکان بەردەوامە و بەرپرسانی حکوومەت، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە حیزبە کوردییەکان دەکەن.

ڕۆژی هەینی، ٢١ی پووشپەڕ، پێشنوێژی هەینیی شاری ورمێ، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران کرد.

"سەید مێهدی قورەیشی"، پێشنوێژی هەینیی شاری ورمێ، بە ئاماژەدانی بە کوژران و برینداربوونی ٤ کەس لە دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەت لە شاری پیرانشاردا، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە حیزبە کوردییەکان کرد.

ناوبراو ڕایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە، ئەم کارەی حیزبە کوردییەکان و پشتیوانەکانیان بێوڵام نامێنێتەوە و چاوەڕوانی وڵامی توندی سەربازانی ئیسلام بن".

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، پاسدار "ئووسانلوو"، فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران، لە لێداوانێک لە شاری پیرانشاردا، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە حیزبە کوردییەکان کرد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت