ئیتلاعاتی شاری شنۆ هاووڵاتییەکی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٤/٢١ - ١٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٥٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئیتلاعاتی شاری شنۆ هاووڵاتییەکی دەسبەسەر کردئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی ئیسماعیلی"، تەمەن ٤٠ ساڵ، کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "جاشێرانـ"ـی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکردنی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ساڵێ پێش، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧،"عەلی ئیسماعیلی" بە دانانی بارمتەی ٨٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا