نەبوونی ئیمەنیی کار، گیانی کرێکارێکی بۆکانیی لە شاری سلێمانیدا ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢١ - ١٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٢٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نەبوونی ئیمەنیی کار، گیانی کرێکارێکی بۆکانیی لە شاری سلێمانیدا ئەستاندئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بینایەک لە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستاندا، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "فەرەیدوون ڕەعنایی"، دانیشتووی گوندی "کارێزەی مەحموودئاوا"ی شاری بۆکان، لە بینایەکی چوار نهۆمی لە شاری سلێمانیدا بەربووەوە و گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی کارکردندا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و تەرمی ناوبراو لە شاری سلێمانییەوە گوازرایەوە بۆ شاری بۆکان.

"فەرەیدوون ڕەعنایی"، خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ئێران، بەهۆی نەبوونی هەلی کار و زیادبوونی ڕێژەی بێکاری، بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان ناچار بە بڕینی سنووری وڵاتێکی دیکە دەبن، یان ڕوو لە باشووری کوردستان دەکەن و زۆر جار لەم پەیوەندییەدا، دەبنە قوربانیی ڕووداوی کار.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا