چالاکێکی مەدەنیی کورد، بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان دەکرێت

١٣٩٨/٠٤/٢٠ - ١١-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی مەدەنیی کورد، بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان دەکرێتئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی کورد بۆ بەڕێوەچوونی ماوەی حوکمەکەی، دەبێ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بچێتە زیندانی ناوەندیی شاری سنە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "محەممەدسدیق ڕۆستەمی"، کوڕی سەعید، دەبێ ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی سنە بکرێت.

لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە تۆمەتی "بێڕێزی بە ڕێبەری نیزام"، ئەم حوکمەی بۆ ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە بڕیوەتەوە.

حوکمی دادگای سەرەتایی ئەو چالاکە مەدەنییە، بە ناڕەزایەتیدەربڕینی پارێزەری دۆسیەکەی لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، بە سێ مانگ و ڕۆژێک کەم کرایەوە.

بانگهێشتنامەی دادگا، ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ساڵی پێش، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، بۆ ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە نێردراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا