نەخۆشخانەی ٢٠٠ ساڵەی "مەسیحـ"ـی کرماشان، ئەگەری ڕووخانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٤/٢٠ - ١١-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نەخۆشخانەی ٢٠٠ ساڵەی \ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی ڕێکخراوی میراتە فەرهەنگییەکان، باسی لە ئەگەری ڕووخاندنی نەخۆشخانەی ٢٠٠ ساڵەی "مەسیحـ"ـی لە لایەن خاوەنەکانیەوە کرد.

"عەلی ئەسغەر موونسان"، لە نامەیەکدا بۆ وەزیری بێهداشت، خوازیاری پێینەدانی مۆڵەتی گۆڕینی کاربەریی نەخۆشخانەی مێژوویی "مەسیحـ"ـی کرماشان، بە خاوەنەکانیان بوو.

بەرپرسی ڕێکخراوی میراتە فەرهەنگییەکانی شاری کرماشان، لە نامەیەکدا بۆ "سەعید نمەکی" باسیان لە پێشگرتن بە ڕووخاندنی نەخۆشخانەی "مەسیحـ"ـی ئەو شارە کردووە.

لە نامەی بەرپرسی میراتە فەرهەنگییەکانی شاری کرماشاندا هاتووە: "لەم دواییانەدا، خاوەنەکانی نەخۆشخانەی ٢٠٠ ساڵەی مەسیحی کرماشان، لە ڕێگای دیوانی دادی ئیدارییەوە، لە هەوڵی هێنانەدەرەوەی تۆماری ئەو بینا مێژووییەیە بۆ ڕووخاندنی".

هەروەها "عەلی ئەسغەر موونسان"، لە نامەکەیدا باسی بەنرخبوونی ئەو ئاسەوارەی کردووە و ڕایگەیاندووە: "ڕووخانی ئەو بینا مێژووییە دەبێتە مایەی ساخت و سازی ناجۆر و لەگەڵ بەها فەرهەنگی، مێژوویی و زانستییەکانی ئەمڕۆدا ناتەبایە."
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا