دەسبەسەرکرانی سێ ئەندامی گرووپی شاخەوانیی هەڵۆی شاری سەقز

١٣٩٨/٠٤/١٩ - ١٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٣١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکرانی سێ ئەندامی گرووپی شاخەوانیی هەڵۆی شاری سەقزئاژانسی کوردپا: سێ کەس لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ١٧ و ١٨ی پووشپەڕدا، هێزە ئیتلاعاتییەکان، سێ کەس لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی شاری سەقزیان بە ناوەکانی "فایەق یووسفی، بەهمەن گوڵاڵی و هادی محەممەدزادە"، دەسبەسەر کردووە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو سێ ئەندامەی گرووپی شاخەوانیی هەڵۆی سەقزیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش دەسبەسەرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە، دەستیان بە پشکنینی ماڵی ناوبراوان کردووە و هەروەها هەندێک کەرەستەی شەخسییان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، "فایەق یووسفی، بەهمەن گوڵاڵی و هادی محەممەدزادە"، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزدا ڕاگیراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت