هەڕەشەی سپای پاسداران، لە هەرێمی کوردستان و حیزبە کوردییەکان

١٣٩٨/٠٤/١٩ - ١٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٦:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٤٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەڕەشەی سپای پاسداران، لە هەرێمی کوردستان و حیزبە کوردییەکانئاژانسی کوردپا: فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران، هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان و حیزبە کوردییەکان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، پاسدار "ئووسانلوو"، فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران، لە لێداوانێک لە شاری پیرانشاردا، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە حیزبە کوردییەکان کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، پەیوەندییەکانی قەراگای حەمزە باسی لە کوژرانی ٣ کەس لە دەستوپەیوەییەکانی ئەو قەرارگایە لە شاری پیرانشاردا کرد.

پەیوەندییەکانی قەراگای حەمزە ڕایگەیاندووە: "٣ کەس لە هێزەکانی قەرارگای حەمزە بە ناوەکانی حاسڵ ئەحمەدی، ستار پیروتی و ئومید مەلازادە کوژراون و هەروەها کەسێکی دیکەش بریندار بووە".

ئەو لێدوانە هەڕەشەئامێزەی فەرماندەی قەرارگای حەمزە پاش کوژرانی ٣ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران دێتە ئاراوە کە وتبووی: "حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە و دژە شۆڕشەکان لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، چاوەڕوانی تۆڵەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بن و لە ئەمڕۆەوە بۆ لەنێوبردنیان چرکەژمێری بکەن".

ناوبراو ڕایگەیاندبوو: "بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوانباری سەرەکیی ئەم کارەن و دەبێ وڵامدەر بن. پێشتریش چەند جار لەو بوارە و پێگەیاندنی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستاندا ئاگاداریمان بە بەرپرسانی ئەو حکوومەتە داوە".

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوە خۆجێییەکان لە شاری جوانڕۆ باس لە کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی "محەممەدخان سوڵێمان‌نەسب"، خەڵکی گوندی "تاوەگۆز" و دانیشتووی شاری جوانڕۆ دەکەن کە لە شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداری کوژراوە و دوو کەسی دیکە لە ئەندامانی سپای پاسداران بە ناوەکانی "لایەق سەیدی و ڕەئووف زارعی"، بریندار بوون.

ئەو شەڕ و تێکەڵچوونە لە کوێستانەکانی "بێوڵە"ی شاری جوانڕۆ ڕووی داوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت