تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە

١٣٩٨/٠٤/١٩ - ١٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٥:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٦٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوەئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران، خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقی تۆپباران و کاتیووشاباران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، سپای پاسداران، شاخ و بەرزاییەکانی سنووریی نێوان "پیرانشار" و "چۆمان" و هەروەها بەرزاییەکانی "سیدەکان" و"بەربەزین" و هەروەها گوندەکانی: "دێرێ، داسنیا، تەلان، بێ قەپوشک، دوستانا"ی بەخەستی تۆپباران کرد.

هەواڵنێری کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند:" لەو تۆپبارانەی سپای پاسداراندا، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "زیتوون قادر" گیانی لەدەست داوە و هەروەها دوو برای ئەو کچە بە ناوەکانی "سیروان"، تەمەن ٢٣ ساڵ و "ئیسماعیل"، تەمەن ١٤ ساڵ، بەسەختی بریندار بوون.

لەو تۆپبارانکردنەی سپای پاسداراندا، خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ئەو ناوەچەیە گەیشتووە.

سپای پاسداران لە تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستاندا، لە چەکی کاتیووشا کەڵکی وەرگرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە، بەردەوامە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا