ئەمساڵ، ٢٢ کتێبی کوردی لە پارێزگای سنەدا چاپ کراون

١٣٩٨/٠٤/١٩ - ١٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئەمساڵ، ٢٢ کتێبی کوردی لە پارێزگای سنەدا چاپ کراونئاژانسی کوردپا: لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٩٥ کتێب لە پارێزگای سنەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە و لەو ٩٥ کتێبەدا، ٢٢ کتێبیان بە زمانی کوردی نووسراون.

بەڕێوەبەریی کاروباری کتێب و کتێبخانەکانی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: "لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٩٥ کتێب لەو شارەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە".

بە وتەی "شەوبۆ بەخشا"، لەو ٩٥ کتێبە چاپ کراوانەدا، ٢٢ کتێبیان بە زمانی کوردی، بە تیراژی ٢٩ هەزار و ٦٠٠ بەرگ بووە.

بە وتەی بەرپرسی کتێب و کتێبخانەی شاری سنە، ٦ کتێبیش لە بەشی منداڵاندا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە چاپکردنی کتێب لە ساڵی ڕابردوودا کرد و ڕایگەیاند: "لە ساڵی ٩٧دا، زیاتر لە ٢٩٨ کتێب لە تیراژی ٢٨٩ هەزار و ٥٠٠ بەرگ بڵاو کراوەتەوە".

"شەوبۆ بەخشا" هەروەها ئاماژەی بە کتێبی چاپکراو بە زمانی کوردی لە ساڵی ڕابردوودا کرد و وتی: "لەم ڕیژەیە، ١٣٠ کتێبی کوردی لە تیراژی ١١٣ هەزار و ٣٠٠ بەرگ، بڵاوکراوەتەوە".

هەروەها ساڵی ڕابردوو، ١٨ کتێبیش بۆ منداڵان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

سانسۆر، پێشگرتن بە چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی کوردی، نەدانی مۆڵەت بە چاپی کتێبی کوردی کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی حکوومەتدا نییە، بووەتە هۆی ئەویکە نووسەران نەتوانن لە ڕادەی پێویستدا و لە بوارە جیاوازەکاندا، کتێب بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو بکەنەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا