بانگهێشت و دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە شاری بۆکان

١٣٩٨/٠٤/١٩ - ١٠-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بانگهێشت و دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە شاری بۆکانئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بانگهێشت و دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم مەردانی"، لەگەڵ بنەماڵەکەی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە، دەستیان بە پشکنینی ماڵی ناوبراو کردووە و کامپیۆتێر و هەروەها هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها زیادی کردووە: "ئەندامانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە، پاش لێپرسینەوە ئازاد کران".

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

لە لایەکی دیکەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەسعەد و یوونس"، خەڵکی گوندی "قەرەگۆلـ"ـی شاری بۆکان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

سەرچاوەی ئاگاداری ئاژانسی کوردپا، باسی لە شەپۆلی نوێی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە کرد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا