ڕەخنەی "کەیهان کەلهوڕ" لە حیراسەتی تاقۆسانی کرماشان

١٣٩٨/٠٤/١٩ - ١٠-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٤٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕەخنەی \ئاژانسی کوردپا: هەڵسوکەوتی حیراسەتی سەیرانگای تاقۆسانی کرماشان لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی "کەیهان کەلهوڕ"، ڕەخنەی توندی ئەو هونەرمەندە کوردەی لێکەوەتەوە.

"کەیهان کەڵهوڕ"، ئاوازدانەر و ژەنیاری کورد، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری تاران، پاش بەڕێوەبردنی کۆنسێرتی مۆسیقای "شاری خامووش" لە سەیرانگای تاقۆسانی شاری کرماشان، سەبارەت بە هەڵسوکەوتی حیراسەتی ئەو سەیرانگایە لەگەڵ خەڵک، ناڕەزایەتی و ڕەخنەی ناوبراوی لە هێزە حکوومەتییەکانی لێکەوتەوە.

ئەو هونەرمەندە کوردە لە پۆستێکی ئینیستاگرامیدا کە ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی پووشپەڕ بڵاوی کردبووەوە، باسی لە پێشگرتن و هەڵسوکەوتی بەڕێوەبەرایەتی و حیراسەتی سەیرانگای تاقۆسانی شاری کرماشانی کردبوو.

بە وتەی ئەو ژەنیارە کوردە، هەڵسوکەوتی حیراسەتی تاقۆسانی کرماشان بووەتە هۆی دواکەوتن و قەڕەباڵغی لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکە و ئەمەش نیگەرانیی هاووڵاتییانی بەدواوە بووە.

کۆمەڵە کۆنسێرتی "شاری خامووش"، بە هونەرمەندیی "کەلهوڕ"، پاش بەڕێوەچوونی لە هۆڵی وەحدەتی شاری تاران، لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی پووشپەڕ، لە تاقۆسانی شاری کرماشاندا بەڕێوەچوو.

"کەیهان کەلهوڕ" لە ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کرماشانی لە شاری تاران لەدایکبوو و لە بەشی ئاوازدانەری لە زانکۆی "کارلتۆنی ئۆتاوا"، زانکۆی تەواو کردووە.

ناوبراو کە بە "سوڵتانی کەمانچە" لە جیهاندا ناسراوە و لەگەڵ هونەرمەندگەلێکی وەک "کەیخوسرەو پوور نازری"، "عەلی ئەکبەر مورادی"، "شارام نازری"، "شوجاعەت حوسێن خان" لە وڵاتی هیند، "یویوما" لە وڵاتی چین، "ژائۆژێپێنگ" و هەروەها لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیکە لە وڵاتانی ئامریکا، کۆماری ئازەربایجان و هۆلەند، هاوکاریی کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا