کۆبوونەوەی کوردانی تاراوگە لە بەردەم پارلمانی ئورووپا بۆ مەحکوومکردنی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی

١٣٩٨/٠٤/١٨ - ٠٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆبوونەوەی کوردانی تاراوگە لە بەردەم پارلمانی ئورووپا بۆ مەحکوومکردنی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانیئاژانسی کوردپا: کوردانی تاراوگە، لە هەر چوار بەشی کوردستانەوە، بەمەبەستی مەحکوومکردنی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، لە بروکسێل کۆبوونەوە و خۆپێشاندانێکی بەرینیان بەڕێوە برد.

ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، کوردانی تاراوگە، بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوان و کۆبوونەوە لە بەردەم پارلەمانی ئورووپادا، تێرۆری دوکتور قاسملوو، ڕێبەری کاریزماتیکی نەتەوەی کوردیان مەحکووم کرد.

لەم کۆبوونەوەیەدا، "مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی، سەبارەت بە کەسایەتیی دوکتور قاسملوو و دۆخی قەیراناویی حکوومەتی ئێران، چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد.

وتنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی و هەروەها خوێندنەوەی شێعر لە لایەن هونەرمەندان و شاعیرانی کوردی تاراوگەنشین، بەشێک لە بەرنامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بوو.

بەشداربووان لەم ڕێپێوان و کۆبوونەوەیەدا، وێڕای مەحکوومکردنی بێدەنگیی دەوڵەتی ئۆتریش، سەبارەت بە تێرۆری دوکتور قاسملوو، خوازیاری وەگەڕخستنەوەی ئەم دۆسییەیە بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا