حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی مەهاباددا بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٤/١٨ - ٠٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی مەهاباددا بەڕێوەچووئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی ئەو شارەیان جێبەجێ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، ١٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی "شاماتـ"ـی شاری مەهاباد، بە ناوی "وەیس عەلی‌پوور"، کوڕی خوسرەو، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ئەو شارەوە، ئێعدام کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، چوار ساڵ پێش، بەهۆی کێشەی ماڵی، تووشی شەڕ و کێشە ببوو و ببووە هۆی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو زیندانییە کوردە، لە حەوشەی زیندانی مەهاباددا لەسێدارە دراوە و زیندانییانی دیکە لە پشت دەلاقەی ژوورەکانیانەوە چاویان لەو ڕووداوە بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە کوردە، ڕایگەیاند: "کەمترین حاڵەتی لەسێدارەدان لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد ڕوو دەدات، ئەمەش زیاتر بۆ چاوترسێنکردنی زیندانییانە".

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، ئێران بە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ٢٥٣ هاووڵاتی لە ساڵی ٢٠١٨دا، بە دووهەمین وڵاتی جیهان لە ئێعدامکردنی هاووڵاتییانی خۆی بە ئەژمار دێت.

پێشتر، ئەو ڕێکخراوەیە بە فەرمی ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسانی ئێران بەباشی ئاگادارن کە سزای ئێعدام پێشێلکردنی ئاشکرای بەڵێنییەکانە کە خودی حکوومەتی ئێران واژۆی کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا