کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سەردەشت کوژرا

١٣٩٨/٠٤/١٧ - ٠٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سەردەشت کوژرائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەنسوور گرژە" کوڕی محەممەد، تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی گوندی "کانی زەرد"ی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە نزیک گوندی "کانی زەرد" تەقەی لێکراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، ماوەی ساڵێکە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی چوارشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە نزیک گوندی "هانە گەرمەڵە"، سەر بە شاری نۆدشە، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد کرد.

لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "گۆران عەزیززادە"، کوڕی حوسێن، خەڵکی گوندی "هانە گەرمەڵە"، گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "ئەسیر شاپەسەندی"، کوڕی سەبری بەسەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری پاوە کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا