ڕووداوی کار لە شاری بۆکاندا، دوو قوربانیی لێکەوتەوە

١٣٩٨/٠٤/١٦ - ٠٧-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕووداوی کار لە شاری بۆکاندا، دوو قوربانیی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە گوندەکانی شاری بۆکان، دوو کرێکاری کورد لە کاتی ڕووخاندنی خانوویەک، کەوتنە ژیر ئاواری ئەو خانووە و بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١٥ی جۆزەردان، دوو کرێکاری کورد لە گوندی "داشاغڵـ"ـی شاری بۆکان، لە کاتی ڕووخاندنی خانوویەک، کەوتنە ژێر ئاوارت ئەو خانووە و یەکێکیان گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەیان بەسەختی بریندار بوو.

شوناسی ئەو کرێکارە کوردە، بە ناوی "یاسین قوربانی"، کوڕی تەها و خێزاندار، ڕاگەیەندراوە.

ئەو کرێکارە کوردە، دەسبەجێ لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەست دابوو.

شوناسی کرێکارە برینداربووەکەی دیکە هەتا ئێستا بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بۆکان کراوە.

لەم پەیوەندییەدا، ٥٥ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان و ئێراندا، بە هۆی ڕووداوی کار بوونەتە قوربانی و ٤٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند