دادگای پێداچوونەوە، حوکمی ٧ ساڵ زیندانیی هاووڵاتییەکی کوردی پشتڕاست کردەوە

١٣٩٨/٠٤/١٥ - ٠٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دادگای پێداچوونەوە، حوکمی ٧ ساڵ زیندانیی هاووڵاتییەکی کوردی پشتڕاست کردەوەئاژانسی کوردپا: دادگای پێداچوونەوە، حوکمی ٧ ساڵ زیندانیی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشاری پشتڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دادگای پێداچوونەوە، حوکمی ٧ ساڵ زیندانیی هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "محەممەد پەتاشی"، کوڕی محەممەدکەریم، خەڵکی گوندی "قەمتەرە"، پشتڕاست کردەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی سێشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٦، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەو ناوەندە ئیتلاعاتییەی شاری ورمێ کرا.

ناوبراو، ڕۆژی سێشەممە، ٩ی گەلاوێژی ساڵی ٩٧، بۆ تەواوکردنی قۆناغی لێپرسینەوەکەی، بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری پیرانشاردا ڕاگوێزرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، "لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی"، بێبەری بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند