بانگهێشتی دوو هاووڵاتیی کورد بۆ ئیتلاعاتی سپا

١٣٩٨/٠٤/١٣ - ٠٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بانگهێشتی دوو هاووڵاتیی کورد بۆ ئیتلاعاتی سپائاژانسی کوردپا: ئیتلاعاتی سپای شاری مەریوان، دوو هاووڵاتیی کوردی بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کرد و لێپرسینەوەی لێ کردن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عومەر داریووشی"، تەمەن ٥٥ ساڵ و "عەدنان داریووشی"، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی سەردۆش، سەر بە شاری مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.

هێزەکانی ئیتلاعات، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبه کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کردووە.

هێزەکانی ئیتلاعات، "عومەر داریووشیـ"ـیان خستووەتە ژێر گوشار، بۆ ئەوەی کە کوڕەکەی دەست لە ئەندامیەتیی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران هەڵبگرێت و بیهێنێتەوە بۆ ئێران.

ئەم دوو هاووڵاتیە کوردە، پاش چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، ئازاد کران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند