کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچەی هەورامان

١٣٩٨/٠٤/١٣ - ٠٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچەی هەورامانئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کورد لە یەکێک لە گوندەکانی شاری نۆدشە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی چوارشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە نزیک گوندی "هانە گەرمەڵە"، سەر بە شاری نۆدشە، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "گۆران عەزیززادە"، کوڕی حوسێن، خەڵکی گوندی "هانە گەرمەڵە"، گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "ئەسیر شاپەسەندی"، کوڕی سەبری بەسەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری پاوە کراوە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی: "تەرمی گۆران عەزیززادە، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری پاوە کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە".

ئەو ژمارەیە لە کۆڵبەرانی کورد، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتەوە، تەقەیان لێکراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا