زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی مەریواندا، مانی لە خواردن گرت

١٣٩٨/٠٤/١٢ - ٠٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٢٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی مەریواندا، مانی لە خواردن گرتئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کورد، بەهۆی پێنەدانی مورەخەسی، ناڕەزایەتیی دەربڕی و لێوی دوورییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "هیوا ئەژبەری"، ناوسراو بە "هیوای خاوی"، ماوەی ٦ ڕۆژە لێوەکانی لە زینداندا تەقەڵ داوە و مانی لە خواردن گرتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی شاری مەریواندا بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو زیندانییە سیاسییە لە ماوەی زیندانیکرانیدا، لە هەر جۆرە مورەخەسی و چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە و بەو هۆیەوە، دەستی داوەتە مانگرتن".

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، بەرپرسانی زیندانی شاری مەریوان، بەو زیندانییە سیاسییەیان ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری هاوکاریکردن لەگەڵیاندا، وڵامی داواکارییەکانی دەدەنەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "ئەو زیندانییە سیاسییە، داخوازیی هاوکاریی بەرپرسانی زیندانی شاری مەریوانی ڕەت کردووەتەوە".

ئەو سەرچاوە ئاگادارە دووپاتی کردەوە کە ئەو زیندانییە سیاسییە، لە مافی ئازادیی مەرجداریش بێبەری کراوە.

"هیوا ئەژبەری"، باوکی چوار منداڵە و بە تۆمەتی "سیاسی" لە لایەن دادگاوە، بە ٤ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە و ماوەی ٣ ساڵە لە زیندانی مەریواندایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا