ڕۆمانی "سنووری گەڕانەوە" لە پشت ویترینی کتێبخانەکانی مەهاباد

١٣٩٨/٠٤/١١ - ٠٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕۆمانی \ئاژانسی کوردپا: کتێبی ڕۆمانی "سنووری گەڕانەوە" کە لە لایەن نووسەرێکی مەهابادییەوە نووسراوە، کەوتە بە دیدی هۆگرانی ڕۆمانی کوردییەوە.

کتێبی ڕۆمانی "سنووری گەڕانەوە"، نوێترین بەرهەمی نووسەرێکی کورد بە ناوی "یووسف بابەکی"، خەڵکی شاری مەهابادە.

ئەم نووسەرە لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو ڕۆمانەدا ڕایگەیاندووە: "ئەو بەرهەمە بە زمانی کوردی نووسراوە و ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە کۆمەڵایەتییە".

"یووسف بابەکی" هەروەها ئاماژەشی بەوە کردووە کە نووسینی ڕۆمانی "سنووری گەڕانەوە"، ماوەی یەکساڵی خایاندووە و ساڵی ٩٧ ئیزنی چاپ و بڵاوکردنەوەی پێدراوە.

ئەم کتێبە لە لایەن بڵاوکراوەی "زانکۆ" لە ٢٩٥ لاپەڕەدا، چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

"یووسف بابەکی"، لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە شاری مەهابادە و هەروەها مانگی ڕابردوو، یەکەمین بەرهەمی خۆی لەژێر ناوی "ئەوین و ناکامی"، لە لایەن بڵاوکراوەی "ژیر" لە شاری مەهاباد، چاپ و بڵاو کردەوە.

ئەم نووسەرە کوردە، چەندین بەرهەمی دیکەی لە گۆڤاری "سروە" چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت