کاسبکارێکی پیرانشاری پێکرا

١٣٩٨/٠٤/١٠ - ٠١-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کاسبکارێکی پیرانشاری پێکرائاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی پووشپەڕ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "یوونس ئاڵتوون"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی عومەر، خەڵکی گوندی "نەمنجێـ"ـی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کاسبکارە کوردە، لە نێوان گوندەکانی "زێوکە و ماشکان"، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی لێکراوە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "یوونس ئاڵتوون، بە هۆی قورسیی برینەکەیەوە، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێ کراوە".

ئەو کاسبکارە کوردە، هەنووکە لە ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێ، لەژێرچاوەدێریی پزیشکیدایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند