چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆیی کوردستان، سەردانی بنەماڵەی "زارا محەممەدیـ"ـیان کرد

١٣٩٨/٠٤/٠٩ - ٣٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆیی کوردستان، سەردانی بنەماڵەی \ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆیی کوردستان، سەردانی بنەماڵەی "زارا محەممەدی"، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژینـ"ـیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆیی کوردستان، سەردانی بنەماڵەی "زارا محەممەدی"، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژینـ"ـیان کرد.

لەو چاوپێکەوتنەدا، "حەسەن ئەمینی"، بەرپرسی قوتابخانەی "ئیمام بوخاریـ"ـی شاری سنە، ڕایگەیاند: "هیواخوازم زارا محەممەدی بە زووترین کات، ئازاد بکرێت".

بەرپرسی قوتابخانەی ئیمام بوخاریی شاری سنە ڕایگەیاند: "ئەم جۆرە هەڵسوکەتکردنە لەگەڵ چالاکانی مەدەنی، جگە لە دروستکردنی کەلێنی زۆرتر، هیچ ئاکامێکی دیکەی نابێت، هیوادارم ئەم هەڵسوکەوتانە کۆتایی پێ بهێندرێت و هەرچی زووتر، زارا محەممەدی ئازاد بکرێت".

لەم چاپێکەوتنەدا، "ئیجلال قەوامی"، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤی کورد ڕایگەیاند: "چالاکانی مەدەنی هەڕەشە نین؛ بەڵکوو هەڕەشە، هەژاری، بێکاری و کەڵێن کەوتنە نێو خەڵک و دەسەڵاتە".

ئەو چالاکە مەدەنییە هەروەها وتی: "دەبێ ڕێز لە چالاکانی مەدەنی بگرن، جێگای ئەوان گرتنگە و زیندان نییە".

لەو چاوپێکەوتنەدا، بنەماڵەی "محەممەدی"، سپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بەو چالاکانە کرد کە ئەوانیان لەیاددا بووە و سەردانیان کردوون.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هێرشکردنە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "منەت ڕەحمانی"، خەڵکی گوندی "لۆن ساداتـ"ـی شاری کامیاران و پاش دەسبەسەرکردنی، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، وەکوو مامۆستای زمانی کوردی خەریکی فێرکردنی زمانی کوردی لە گوندەکانی کامیاراندا بووە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، ئازاد کران و "زارا محەمەدی"، ئەندامی تری دەسبەسەرکراوی ئەم ئەنجومەنە، هێشتا لە گرتنگەدایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا