٨ هاووڵاتی لە سەلاسی باوەجانی، دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٠٩ - ٣٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٨ هاووڵاتی لە سەلاسی باوەجانی، دەسبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ٨ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٨ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شاهین ئاغاوەیسی، وەحید مێهروەرز، نازدار جەمشیدی، فەرامەرز ڕۆستەمی، عەلی ڕۆستەمی، ئیمان ڕۆستەمی، فەرشاد ئەمیری و پژمان ئومیدی"، خەڵکی گوندی "بزمیرئاوا"ی شاری سەلاسی باوەجانی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ٨ هاووڵاتییە کوردە، لە ڕۆژانی چوارشەممە ٥ی پووشپەڕ هەتا ڕۆژی هەینی ٧ی پووشپەڕ، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: "هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەو ٨ هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، دەسبەسەر کردووە".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە چارەنووسی ئەو ٨ هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکانیانی لێکەوتووەتەوە.

پاش دەسبەسەرکردنی ئەو ٨ هاووڵاتییە کوردە، هاتوچۆ لە گوندی "بزمیرئاوا"ی شاری سەلاس لە کاتژمێری ٩ی شەو بە دواوە قەدەغە کراوە و فەزایەکی ئەمنییەتی باڵی بە سەر ئەو گوندەدا، کێشاوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند