ئیتلاعاتی سەردەشت، هەڕەشەی لە شاعیران کرد کە شێعری سیاسی نەخوێننەوە

١٣٩٨/٠٤/٠٩ - ٣٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئیتلاعاتی سەردەشت، هەڕەشەی لە شاعیران کرد کە شێعری سیاسی نەخوێننەوەئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت، لە شەوە شێعری یادی بەرکەوتووانی کیمیابارانی شاری سەردەشتدا، هەڕەشەی لە شاعیرەکان کرد کە نابێ شێعری سیاسی لەو ڕێوڕەسمەدا، بخوێننەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ٧ی پووشپەڕ، شەوە شێعرێک لە هۆڵی هونەری شاری سەردەشت، بۆ یادی قوربانییانی کیمیابارانکردنی ئەو شارە ڕێکخرابوو، کە ئیدارەی ئیتلاعات، هەڕەشەی لە شاعیرێک کرد کە نابێ شێعری سیاسی لەو یادکردنەوەیەدا، بخوێنێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاند: "لەو شەوە شێعرەدا، شاعیری کورد، "کەریم دافعی"، ناسراو بە "ک.د.ئازاد"، لە لایەن بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارەوە پێشی پێگیرا کە نابێ لەو یادکردنەوەیەدا، شێعر بخوێنێتەوە".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بەرپرسی هۆڵی ئیرشادی شاری سەردەشت ڕایگەیاند: "ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەی لەوان کردووە کە لە ئەگەری خوێندنەوەی شێعری سیاسی، لەگەڵ ئێوە بەپێی یاسا هەڵسوکەوت دەکرێت".

شاعیرەکانی بەشداربووی ئەو ڕێوڕەسمە، ناڕەزایەتییان دەربڕی و دواتر ئیزن درا کە "کەریم دافعی" شێعرەکانی لەو شەوە شێعرەدا، بخوێنێتەوە.

شەوە شێعری یادکردنەوەی بەرکەوتووانی کیمیابارانی شاری سەردەشت، بە بەشداریی ژمارەیەک لە شاعیرانی شارەکانی کوردستان و خەڵکی سەردەشت و شارەکانی دەوروبەری ئەو شارە بەڕێوەچوو.

لەم پەیوەندییەدا، چالاکوانانی شارەکانی پیرانشار، نەغەدە، شنۆ و بانە، چەند چالاکییەکیان بە بۆنەی ٣٢هەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشت بەڕێوەبرد.

هەروەها، پاسکیل‌سوارانی شارەکانی مەریوان، پیرانشار، مەهاباد، بانە و تیکاب، مەودای ئەو چەند شارەیان بە لێخوڕێنی پاسکیل بڕی.

ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، شاری سەردەشت لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی حکوومەتی بەعسی عێراقەوە بۆردومان کرا و لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگ پاش کیمیابارانەکەدا، ١٤٠ کەس بەهۆی ژەهراویبوونەوە گیانیان لەدەست دا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت