سێ هاووڵاتیی سنەیی، بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەیان بانگهێشت کران

١٣٩٨/٠٤/٠٨ - ٢٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێ هاووڵاتیی سنەیی، بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەیان بانگهێشت کرانئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سنە، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەیان، دەبێ خۆیان بە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە بناسێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەمیر ڕەزایی"، کوڕی جەمیل، "سیروان ئەرغەوانی"، کوڕی خواکەرەم و "فەرزاد سادقی" کوڕی حەبیب، خەڵکی گوندی تەنگیسەر، دەبێ بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەیان، خۆیان بە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، بناسێنن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، لە چەند ڕۆژی داهاتووەدا، دەبێ سەردانی بەشی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی دادگای ئینقلابی شاری سنە بکەن و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕادەگوێزرێن".

ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، ٤ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کران و پاش دوو مانگ دەسبەسەری و پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکەیان، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، دواتر هەر کامەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە ساڵێک زیندانیی تەعزیزی مەحکووم و پاش ناڕەزایەتیدەربڕین بەو حوکمە، حوکمی هەر کامەیانیان بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیزی کم کردەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت