بەرپرسی لقی ئەنجومەنی "نۆژین" لە کامیاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٧ - ٢٨-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرپرسی لقی ئەنجومەنی \ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی لقی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لە شاری کامیاران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ، "سیروان ئیبراهیمی"، بەرپرسی لقی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لە شاری کامیاران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا، نییە.

دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە مەدەنییە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئیبراهیمی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێئاکام ماوەتەوە.

ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری ناڕوونیی چارەنووسی "سیروان ئیبراهیمی"، بەیاننامە بڵاو دەکەنەوە.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هێرشکردنە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "منەت ڕەحمانی"، خەڵکی گوندی "لۆن ساداتـ"ـی شاری کامیاران و پاش دەسبەسەرکردنی، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، وەکوو مامۆستای زمانی کوردی خەریکی فێرکردنی زمانی کوردی لە گوندەکانی کامیاراندا بووە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، ئازاد کران و "زارا محەمەدی"، ئەندامی تری دەسبەسەرکراوی ئەم ئەنجومەنە، هێشتا لە گرتنگەدایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت