کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ، لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە، بە ٨٠ میلیۆن تەمەن جەریمە سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فاروق زەمانی"، کوڕی عەبدولکەریم، خەڵکی "دزەی مەرگەوەڕ"ی سەر بە شاری ورمێ، لە لایەن دەزگای قەزایی، بە تۆمەتی "هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ" بە ٨٠ میلیۆن تەمەن جەریمەی نەغدی مەحکووم و پاش بڕینەوەی ئەم حوکمە لە لایەن دادگاوە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە سەبارەت بەو حوکمە، ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و دۆسیەی ناوبراو بۆ پێداچوونەوە، ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ کراوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەم کۆڵبەرە کوردە، داسەپاندنی ئەم حوکمە قورسە بە سەر ئەم کۆڵبەرە کوردە لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە کاتی دەسبەسەریدا، هیچ شتومەکێکی قاچاغی پێ نەبوو.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە دزەی مەرگەوەڕ دەسبەسەر و بە هۆی نەبوونی بارمتە بۆ ئازادکردنی، ماوەی دوو مانگ بە چارەنووسی ناڕوون، لە گرتنگە مابووەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا